به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە نامەیەکدا 100 سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوەی پێشووی وڵاتانی جیاجیا داوایان کردوە، وڵاتانی ئەندامی جی حەوت کە پێکدێت لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن و کەنەدا لەگەڵ 20 وڵاتی ئەندامی جی 20 کۆی تێچووی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتانی دیکەی جیهان دابینبکەن.
راشیانگەیاندووە، هەوڵە جیهانیەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام دەکرێت لە ساڵی 2021دا پەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە، هەروەک راشیانگەیاندووە، دابینکردنی تێچووی کڕینی ڤاکسین بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان کارێکی خێرخوازی نییە، بەڵکوو دواجار لە بەرژەوەندی وڵاتە دەوڵەمەندە پیشەسازییەکاندایە.
بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکەی جی حەوت لە لەندەن بەڕێوەبچێت و پرسی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناش تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەیە.
342/